پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی جه‌وله‌ی 29 ی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌ستیان پێكردوو له یه‌كه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی ئه‌و جه‌وله‌یه نه‌ورۆزی شاری سلێمانی میوانداری له نه‌فت میسان كرد .
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی سلێمانی مه‌لعه‌به‌كه به‌ڕێوه چوو دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز له‌لایه‌ن یاریزانانی یانه‌ی نه‌ورۆز سه‌رئه‌نجام توانیان به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ سێ خاڵی گرنگ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن .
به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش ، نه‌ورۆز توانی كۆی خاڵه‌كانی بگه‌یه‌نێته 38 خاڵ و جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی میوانی ته‌نیا یه‌ك خاڵه كه ئه‌وان خاوه‌ن 39 خاڵن .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه هیچ كام له تیمه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له تۆماكردنی گۆڵ و یانه‌ی نه‌ورۆز له گێمی دووه‌مدا و له ڕێگه‌ی یاریزانی نه‌یجیری ئۆكیكی ئه‌فۆلابی توانی دوو گۆڵ به لێدانی په‌نالتی و له خوله‌كه‌كانی 56 و 69 تۆمار بكات و هه‌روه‌ك به پێنج خوله‌ك پێش كۆتایی هاتنی یاری ، یونس عه‌بد تاكه گۆڵی یانه‌ی نه‌فتی تۆمار كرد .