پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به واژۆی جه‌میل عه‌بادی ، سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق و به نوسراوی ژماره 284 له به‌رواری 15 ی ئایاری 2023 ، یه‌كێتی ناوبراو داوای له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كرد كه میوانداری له پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی بكات كه بڕیاره یارییه‌كانی له ولاَتی عێراق و له هه‌رێمی كوردستان و له شاری سلێمانی به‌ڕێوه بچێت .
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد ، جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به سایت و په‌یجی فه‌رمی پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، له شاری به‌غداد و له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی كۆڕبه‌ندی وه‌رزشی عێراق چاومان به لێپرسراوانی یه‌كێتی باله عێراق كه‌وت و له نێویاندا سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوبراو كه دووباره سوپاسی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌یان كرد له كردنه‌وه‌ی ده‌رگای هۆڵی یانه‌كه‌یان بۆ سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی یه‌كێتیه‌كه‌یان و هه‌روه‌ك به فه‌رمی داوامان لێكرا كه هۆڵی یانه‌كه‌مان ته‌رخان بكه‌ین بۆ میوانداری له پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی كه بڕیاره یارییه‌كانی له به‌رواری 5 ی ئه‌یلولی 2023 ده‌ست پێبكات .
جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆته كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م وه‌رزشكارانی عێراق و وه‌رزشه جیاوازه‌كان و هۆڵی یانه‌كه‌شیان میوانداری له چه‌ندین پاڵه‌وانێتی به‌هێز كردووه و له نێویاندا پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی جیهان كه له ساڵی 2012 میوانداری بوون .
دواجار حاكم مه‌حمود ، خۆشحاڵی خۆی پیشاندا كه به‌هۆی ئه‌و خزمه‌ته‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به وه‌رزشكاران و ژێر خانی وه‌رزشی ده‌كات چاوی یه‌كێتییه‌كانی یارییه جیاوازه‌كانیان له‌سه‌ره‌و یانه‌كه‌یان بوه‌ته ماڵێك بۆ هه‌مووان .
جێگه‌ی باسه دوایی 30 ساڵ ، یه‌كێتی باله‌ی عه‌ره‌بی بڕیاری داوه میوانداری پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی ببه‌خشێته‌وه ، ولاَتی عێراق و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ، یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق شاری سلێمانی و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دیاری كردووه .