ته‌ندروستی -
دكتۆره ئه‌یرینا بیساریۆڤا پسپۆڕی خۆراك چوار كۆمه‌ڵه كه‌سی جیاكردۆته‌وه كه پێویسته له‌سه‌ریان له‌خواردنی گۆشتی سوور دوور بكه‌ونه‌وه.
به‌گوێره‌ی وته‌كانی ئه‌م پسپۆڕه" كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ن كه گرفتی هه‌رسی گه‌ده‌یان هه‌یه، باشتر وایه له خواردنی گۆشتی سوور دوور بكه‌ونه‌وه چونكه له‌ناو گۆشتی سوردا بڕێكی زۆر پرۆتین هه‌یه"
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ن كه گرفتی كۆئه‌ندامی میزیان هه‌یه و جه‌سته‌یان به ئاسانی ترشی بۆلیك به‌رهه‌م ناهێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گورچیله‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی كار ناكات"
كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌م و چوارهه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ئاستی كۆلیسترۆڵ له خوێنیاندا به‌رزه و توشبووی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێنن.
ئه‌م خانمه پزیشكه به‌باشی ده‌زانێت هاوڵاتیان له خواردنی گۆشتی چه‌ور دوور بكه‌ونه‌وه و گۆشتی مانگای بێ چه‌وری بخۆن، له‌كاتی پێویسا بۆ ڕێككردنه‌وه‌ی سیستمی خۆراكی باشتر وایه ڕاوێژ به پزیشكێكی پسپۆڕ بكرێت.