پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش ئه‌وه‌ی تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی به ئاستێكی به‌رز له ڕكابه‌رییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌دی بكرێت و جامی دووه‌می خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا ، پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 4 ی ئایاری 2023 و له نێو باره‌گه‌ی یانه ، هه‌ریه‌ك له د ، سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه و د ، عه‌لی ته‌های كابتن ، جامی دووه‌می خوله‌كه‌یان پێشكه‌ش به به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سه‌رۆكی یانه كرد .
له‌و مه‌راسیمه وه‌رزشییه‌دا هه‌ریه‌ك له حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه و م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌نی سكرتێری یانه و م ، به‌كر مسته‌فا ئه‌ندامی ڕابردووی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه و خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئاماده‌ی بوون .
سه‌ره‌تا و به‌ڕێز سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وێڕای پیرۆزبایی خۆی له تیپی باله‌ی یانه‌كه‌یان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌و تیمه له مێژووی دروست بوونی یانه تا ئه‌مڕۆ هه‌میشه به‌ده‌ست كه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كان خوله‌كانی به كۆتا هێناوه و ئێمه‌ش پاڵپشتیتان ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕوانی دووباره به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی نازناوتان بۆ وه‌رزی داهاتووش لێده‌كه‌ین .
سه‌رۆكی یانه سوپاسی جێگری سه‌رۆكی كرد كه خه‌مخۆری سه‌رجه‌م تیپه‌كانی یانه‌یه و هه‌رده‌م له كاتی به‌ڕِێوه‌چوونی یارییه‌كان ئاماده‌ی هه‌بووه و پاڵپشت بووه تا تیپه‌كان چ تۆپی پێ بێت یاخود باله و تیپه‌كانی دیكه‌مان ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌شی بۆ هه‌وڵه‌كانی ئه‌وان هاوكاره‌كانی له كارگێَڕی یانه گه‌ڕانده‌وه .
لای خۆشییه‌وه هه‌ریه‌ك له ڕاهێنه‌ر و كابتنی تیپه‌كه سوپاسی تایبه‌تی سه‌رۆكی یانه و جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕیان كرد كه به‌رده‌وام پاڵپشتی كاریگه‌ریان هه‌بووه و سه‌ركه‌وتنه‌كانی خۆشیان بۆ كارگێڕی یانه گه‌ڕانده‌وه و دووپاتیان كرده‌وه كه له وه‌رزی داهاتووی خوله‌كه جیاواز ده‌بینرێن و ده‌چنه‌وه نێو ململانێی ده‌ست خستنی نازناوه‌كان .
له كۆتایی ئه‌و مه‌راسیمه وه‌رزشییه‌دا جامی دوه‌می خوله‌كه له‌لایه‌ن د ، عه‌لی ته‌ها كابتنی تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پێشكه‌ش به سه‌رۆكی یانه كرا .