پێشمهرگه سپۆرت -
لە خولی ڕۆشنی سعودیە نەسر لەیاریگای خۆیدا بە چوار گۆڵی خاوێن لە ڕائیدی بردەوە.
لە یاریەکانی هەفتەی 24ی خولی سعودیە یانەی نەسر لەناو یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی ڕائید بویەوە و یاریەکەشی بەئەنجامی چوار گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.
لە خولەکی 4ی سەرەتای یاریەکە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گۆڵی یەکەمی نەسری تۆمارکرد لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 55 و 90 و 94 لەلایەن عەبدولرەحمان غەریب و مەران و سلەیهیمەوە سێ گۆڵی تریان تۆمارکرد و بردنەوەیان بە نەسر بەخشی.
بەو بردنەوەیەش نەسر خاڵەکانی لەپلەی دووەمدا گەیاندە 56 خاڵ و ڕائیدیش بەکۆکردنەوەی 26 خاڵ لەپلەی یانزەیەمدایە.