ته‌ندروستی -
دكتۆره ئه‌رینا نیكۆلینا پزیشكی پسپۆڕی ڕوسی بواری خۆراك هۆشداری له زیان و مه‌ترسییه‌كانی میوه و سه‌وزه‌كان ده‌دات كه له وه‌رزی خۆیاندا نه‌بن واته میوه و سه‌وزه زستانه‌كان له وه‌رزی هاویندا مه‌خۆن و به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" ئه‌و میوه و سه‌وزانه‌ی له وه‌رزێكی دیكه جگه له وه‌رزی خۆیان له بازاڕه‌كاندا به‌رده‌ستن بڕێكی زۆر له نیترات و مادده قڕكه‌ره‌كانیان پێوه‌یه كه به‌كارده‌هێندرێت بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی هه‌ڵگرتنیان، ئه‌م مادده كیمیاویانه‌ش زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نن و ده‌بنه هۆی هه‌ستیاری له كۆئه‌ندامی هه‌رس و كوێره ڕژێنه‌كاندا و مه‌ترسی گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان زیاتر ده‌كه‌ن"
سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كانی بۆ منداڵان ئه‌م خانمه پزیشكه ده‌ڵێت" جه‌سته‌ی منداڵان دره‌نگتر خۆی له ژه‌هر خاوێن ده‌كاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه دوو جار زیانی زیاتره بۆ ته‌ندروستی منداڵان"
دكتۆره ئه‌رینا ده‌شڵێت" چاوه‌ڕوانی وه‌رزی هاوین بن بۆ ئه‌وه‌ی میوه‌كانی سێ‌و و شلیك و قۆخ و به‌رهه‌مه هاوینه‌ییه‌كانی دیكه بخۆن، به‌هه‌مان شێوه سه‌وزه‌كانیش له وه‌رزی خۆیاندا بخۆن.