ته‌ندروستی -
زاناكان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌كاریگه‌ری نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كان وه‌ك" خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ و تێكچوونی كتوپڕی كه‌سایه‌تی" چونكه ئه‌م حاڵه‌تانه ته‌مه‌نی بایلۆجی مرۆڤ دوو ساڵ زیاتر ده‌كات له ته‌مه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان.
پسپۆڕان له King's College London سامپڵی خوێنی 110000 هاوڵاتی به‌ریتانیان وه‌رگرتوه بۆ ئه‌وه‌ی نیشانه په‌یوه‌ندیداره‌كان به پیربوون و مێژووی نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كان ببه‌ستنه‌وه، دكتۆر جولیان موتز پسپۆڕی مێشك و ده‌مار باس له‌وه ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی ده‌رونیان هه‌یه ته‌مه‌نیان كورت تر ده‌بێت به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م گرفتانه‌یان نییه.
دكتۆر موتز ده‌ڵێت" ده‌كرێت پێشبینی ته‌مه‌نی مرۆڤ بكرێت له‌ڕێی وه‌رگره‌كانی خوێنه‌وه، له‌ڕێی توێژینه‌وه‌كان بۆمان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی مێژووی نه‌خۆشی ده‌رونیان هه‌یه ئه‌وه ته‌مه‌نیان كورت تره به‌راورد به كه‌سانی دیكه.
توێژینه‌وه‌یه‌كی داینماریكی كه ساڵی 2019 ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه" ئه‌و ئافره‌ت و پیاوانه‌ی به‌ده‌ست گرفت و نه‌خۆشی ده‌رونیه‌وه ده‌ناڵێنن ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان 7-10 ساڵ كه‌متره و مه‌ترسی مردنیشیان زیاتره"
نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی و بایلۆجی و ده‌رونی تاك ده‌بێت، ئه‌مه واده‌كات پیربوون خێراتر بێت.