پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی به‌هێزتربوونی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی ، یانه‌ی وه‌رزشی غازی به‌سره دوو له به‌هێزترین یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می باله‌ی ئێرانی گواسته‌وه ڕیزه‌كانی .
بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو ڕێكه‌وتی 31 ی ئازاری 2023 و له شاری به‌سره یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه بچێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته یانه‌ی غاز گۆڕانكاری له یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی كردوو دوو یاریزانی سوپه‌ری گواسته‌وه كه هه‌ریه‌ك له ، ئه‌میر غه‌فوری و محه‌مه‌د جه‌وادن .
ئه‌میر غه‌فوری یاریزانی سوپه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له پێگه‌ی 2 ( خه‌لفی ) یاری ده‌كات و هه‌رچی محه‌مه‌د جه‌واده یاریزانی پێگه‌ی 4 ی نێو یاریگه‌یه .
به‌و گۆڕانكاریانه‌ی یانه‌ی غاز خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌هێزتر ده‌بێت و ڕكابه‌رییه‌كان قورس‌تر ده‌بن بۆ یانه‌كانی به‌شداری خوله‌كه .