پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌شدار له خولی نایابی یانه‌كانی عێراق له‌م وه‌رزه به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز به‌شداری له ڕكابه‌رییه‌كانی ئه‌و خوله‌كه كرد كه سالاَنه یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق بۆ یانه‌كانی گه‌یشتوی ئه‌و خوله‌ی ده‌كاته‌وه .
له‌م وه‌رزه تیپه‌كه به دوو یاریزانی پیشه‌گه‌ر و یاریزانانی یانه‌كه‌ی توانی له قۆناغی گه‌یشتن به چوار گۆشه‌ی زێڕین پله‌ی سێهه‌م ده‌سته‌به‌ر بكات و بۆ ئه‌و قۆناغه‌ش له ئێستادا ته‌واوی ئاماده‌كاری كردووه و به گڕوتینێكی زۆر به‌شداری له یارییه‌كان ده‌كات .
تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له یه‌كه‌م یاری خۆی كه بڕیاره له كاتژمێر 11:00 ی شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه ڕێكه‌وتی 31 ی ئازاری 2023 ئه‌نجامی بدات ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی شوڕته ده‌بێته‌وه كه به پله‌ی دووه‌م گه‌یشتۆته ئه‌و قۆناغه و هه‌روه‌ك دووه‌م یاری كوڕانی پێشمه‌رگه له به‌رامبه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێت و یارییه‌كه‌شیان له كاتژمێر 9:00 ی شه‌وی شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌ك شه‌ممه 1 ی نیسانی 2023 له نێو هۆڵی زوبێر به‌ڕێوه ده‌چێت و دوا یاری خۆشیان كه به یاری ئاگرینی ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕ ده‌كات ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی غازی به‌سره ده‌بنه‌وه كه له پێشه‌نگی یانه‌كانه .