پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق واده‌ی ده‌ست پێك و خشته‌ی یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می چوار گۆشه‌ی زێڕینی یانه نایابه‌كانی عێراقی ئاشكرا كرد كه هه‌ریه‌ك له تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( غاز جنوب ، شوڕته ، پێشمه‌رگه و هه‌ولێر ) تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن .
لیژنه‌كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته یانه‌كانی ئاگادار كردووه كه یارییه‌كانی له ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو به‌رواری 31 ی ئازاری 2023 و له نێو هۆڵی ( زوبیر ) له شاری به‌سره ده‌ست پێده‌كات و هه‌روه‌ك بڕیار دراوه ته‌واوی یارییه‌كان به‌هۆی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان له كاتژمێر 9:00 و 11:00 ی شه‌وان به‌ڕێوه بچێت .
ئه‌مه‌و بڕیاره یارییه‌كان به خشته‌ی دیاری كرا‌و به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه بچێت .