پێشمهرگه سپۆرت -
ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ئامادەیی یەکێک لە یاریزانە دوورخراوەکانی بەرشەلۆنەی پشتڕاستکردەوە بۆ گەڕانەوە بۆ ڕیزەکانی هەڵبژاردەی کەتەلۆنی، هاوینی داهاتوو.
ساموێل ئومتیتی فەرەنسی لە سەرەتای وەرزی ئێستادا بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی لێچی ئیتاڵییەوە کرد و بە خواستنەکەی لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو کۆتایی دێت.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتەلۆنی، ئومتیتی خۆی ئامادە دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی پێویستی تیپەکە بۆ بەرگریکارێکی پێی چەپ.
و ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو یاریزانە چەندین ئۆفەری پێشكەش كراوە دوای ئەوەی لەگەڵ یانەی لیچی ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە ئەگەر و بەرشەلۆنە بڕیاریدا پشتی پێ نەبەستێت، ئەوا ئەو ئۆفەرە پێشکەشکراوانە باس دەکرێن و تاوتوێی دەكات.