پێشمهرگه سپۆرت -
کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید باش دەزانێت ئەگەر ئەم وەرزە نازناوێک بەدەستنەهێنن لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە.
ئەنچیلۆتی بە یاریزانەکانی وتووە لانی کەم ئەم وەرزە نازناوێک بەدەست دەهێنین و ئاشکراشی کردووە کە هەلی بردنەوەی نازناوی چامپیۆسنلیگیان هەیە.
کارلۆ بە یاریزانەکانیشی وتووە ئەگەر ناسناوی پاڵەوانێتییەک بەدەست نەهێنن ئەوا لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە، بۆیە دەبێت تەواوی هەوڵی خۆمان بدەین.