پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق له نێو باره‌گه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌ی له شاری به‌غداد كۆبونه‌وه‌ی فه‌رمی خۆی ئه‌نجام دا‌و چه‌ندین بڕیاری دا .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ، سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه بڕیاریان دا له به‌رواری 31 ی ئازاری 2023 قۆناغی یه‌كه‌می چوار گۆشه‌ی زێڕین ده‌ست پێبكات و قۆناغی كۆتایی ئه‌و چوار گۆشه‌یه‌شی بۆ مانگی نیسان دیاری كرد .
ئه‌مه‌و بڕیاره یارییه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین به چوار كۆبونه‌وه ئه‌نجام بدرێت و كۆبونه‌وه‌ی كۆتایی له شاری به‌غداد ده‌بێت كه تێیدا تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( غاز جنوب ، شوڕته ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر ) به‌شداری ده‌كه‌ن .
دوا بڕیاری كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێتی باله‌ی عێراق سه‌باره‌ت به واده‌ی ده‌ستپێكی پالاَوتنی یانه پله دووه‌كان بوو كه تێیدا یانه‌كان دابه‌شی سه‌ر ناوچه‌كانیان كران و له كۆتایی یانه‌كانی خاوه‌ن زۆرترین براوه و خاڵ ده‌گه‌نه خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق .