كاراتێی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌می‌ عێراق بوون



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ كاراتێی‌ عێراق به‌ هاوكاری‌ لقی‌ یه‌كێتییه‌كه‌ی‌ ، پاڵه‌وانێتی‌ كاراتێی‌ یانه‌كانی‌ عێراقی‌ بۆ یانه‌كانی‌ باكور و كوردستان له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و له‌ نێو هۆڵی‌ مامۆستا ساڵح عه‌لی‌ له‌ ڕۆژانی‌ 17 و 18 ی‌ ئازاری‌ 2023 به‌ڕێوه‌ برد ، تێیداو تیپی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ پێشكه‌وتوان له‌و پاڵه‌وانێتییه‌ توانی‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م ده‌سته‌به‌ر بكات و هه‌رچی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ لاوان بوو پله‌ی‌ سێهه‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ گرت .

سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌یان توانا سه‌عید كارگێڕی‌ تیپه‌كه‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرتی‌ ڕاگه‌یاند ، پاڵه‌وانێتی‌ یانه‌كانی‌ عێراق پڕ ڕكابه‌ری‌ و ململانێیه‌و تیمی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا و له‌سه‌ر ئاستی‌ پێشكه‌وتوان كه‌وته‌ نێو كێبڕكێیه‌كی‌ به‌هێز له‌گه‌ڵ یانه‌كان كه‌ توانی‌ 30 خاڵ كۆبكاته‌وه‌ و پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ده‌سته‌به‌ر كرد ، توانا وتیشی‌ ، یانه‌ی‌ په‌یامی‌ خاوه‌ن پله‌ی‌ دووه‌م 28 خاڵی‌ به‌ده‌ست هێنا و پله‌ی‌ سێهه‌میش بۆ یانه‌ی‌ قه‌ره‌داغ بوو به‌ هه‌مان ژماره‌ی‌ خاڵ .

له‌ كۆتایی‌ وته‌كانی‌ دا كارگێڕی‌ تیپی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ ووتی‌ ، پیرۆزبایی‌ له‌ پاڵه‌وانه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ نازناوێكی‌ گرنگی‌ به‌هێزیان به‌ده‌ست هێنا و توانیان جامی‌ یه‌كه‌می‌ به‌ده‌ست بهێنن بۆ پێشمه‌رگه‌كانی‌ سلێمانی‌ .


PM:10:52:18/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 3172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌