پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئه‌نجام له دوایی ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وت له دوایی ده‌ست كه‌وت ده‌سته‌به‌ری ده‌كات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و ڕۆژی شه‌ممه 18 ی ئازاری 2023 و له ڕاكردنی ماوه درێژه‌ی یانه‌كانی كوردستان كه له شاری كه‌ركوك به‌ڕێوه چوو تێیداو تیمی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به سێ كیژه یاریزان به‌شداری كردوو توانی پله‌ی دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی تیم و پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی تاك ده‌سته‌به‌ر بكات .
سه‌باره‌ت به‌و ده‌ست كه‌وته‌یان ، نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیاری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ڕاهێنه‌ری تیمه‌كه ، تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت دواو ووتی ، سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره كه توانیمان له ماوه‌یه‌كی كه‌م دوو ده‌ست كه‌وتی گرنگ له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان به‌ده‌ست بهێنین كه له پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عێراق بۆ یارییه جۆراو جۆره‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان و له‌سه‌ر ئاستی تیم دووه‌م بووین و له ڕاكردنی ماوه درێژه‌ی یانه‌كانی كوردستانیش كه له شاری كه‌ركوك ئه‌نجام درا جگه‌له‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی تاك یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ كچه پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی بوو له‌سه‌ر ئاستی تیمش به ته‌نیا جیاوازی خاڵێك و به 13 خاڵ بوینه دووه‌م كه خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌م 12 خاڵی كۆكرده‌وه .
نزار ووتیشی ، ئێمه ته‌نیا سێ یاریزانمان به‌شداری پێكرد كه دوو له‌و یاریزانانه هه‌ریه‌ك له كیژه یاریزانان ، ئامال خزر و ڕه‌نا به‌ره‌كات كه خۆیان یاریزانی ڕاكردنی ماوه درێژن و بۆ یاریزانی سێهه‌میش به‌هۆی نه‌بوونی یاریزانمان به‌هار ئه‌حمه‌د بوو كه یاریزانی یارییه ( سوباعییه‌كانه ) واته یاریزانی یارییه حه‌وتییه‌كانه ، هه‌ربۆیه ئه‌و كیژه یاریزانه‌مان خۆش به‌ختانه توانی ماوه‌یه‌كی درێژ ببڕێت و به به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی ده‌یه‌م توانیمان پله‌ی دووه‌م به كۆكردنه‌وه‌ی 13 خاڵ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین كه یانه‌ی فه‌تات كه‌ركوك به 12 خاڵ یه‌كه‌م بوون .
ئه‌كره‌می ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له وه‌لاَمێكی پێشمه‌رگه سپۆرتدا سه‌باره‌ت به جیاوازی خاڵه‌كان ووتی له یاری ڕاكردنی ماوه درێژ ئه‌وه‌ی كه‌مترین خاڵ به‌ده‌ست دێنێت ده‌بێته خاوه‌ن نازناو و زۆرترین خاڵ به پله‌كانی دوای دا دێن .
دواجار ئه‌و سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ره پڕ ئه‌زموونه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ووتیشی ، له‌سه‌ر ئاستی تاك یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ كچانی پێشمه‌رگه بووه كه باشترین ئه‌نجامه‌كان له پله‌كانی پێشه‌نگ هه‌ژمار ده‌كرێت و ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی مێژووییه بۆ یانه‌كه‌مان .