پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی خولی دۆستانه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی شاری سلێمانی بۆ یاری تۆپی پێ ، تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی به سه‌ركه‌وتنه‌كانی نازناوی ئه‌و خوله ده‌سته‌به‌ر بكات .
له یارییه‌كانی خوله‌كه ، تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئه‌نجام دانی 6 یاری و 5 سه‌ركه‌وتن ئه‌و نازناوه‌ی ده‌سته‌به‌ر كردوو له‌به‌رامبه‌ردا ته‌نیا یه‌ك شكستی هاته ڕێ ، له كۆی ئه‌و 6 یارییه‌ی ئه‌نجامی دا 7 گۆڵی تۆمار كردوو ته‌نیا 2 گۆڵی له‌سه‌ر تۆمار كرا.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی له‌و خوله‌دا به‌م شێوه‌یه بوو .
پێشمەرگەی سلێمانی 2 - 1 سیروانی نوێ
پێشمەرگەی سلێمانی 0 - 1 نەورۆز
پێشمەرگەی سلێمانی 1 - 0 دەربەندیخان
پێشمەرگەی سلێمانی 2 - 0 سیروانی نوێ
پێشمەرگەی سلێمانی 0 (5-4) 0 نەورۆز
پێشمەرگەی سلێمانی 2 - 0 ئاشتی