‌باوکی‌ مێسی‌ بابەتی‌ چوونی‌ کورەکەی‌ بۆ هیلال یەکلایی کردەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

خۆرخی مێسی باوک و بریکاری ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی وەڵامی هەواڵی نزیکبوونەوەی کوڕەکەی بۆ یانەی هیلالی سعودی دایەوە.

وە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا باس لەوە کراوە کە هیلال ئامانجی ئەوەیە مێسی بگوازێتە وە، مووچەی ساڵانەی ٢٢٠ ملیۆن یۆرۆیە.ئەمە لە کاتێکدایە کە مێسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نەگەیشتە ڕێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کە لە کۆتایی وەرزی ئێستادا لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣ کۆتایی دێت.

باوکی‌ مێسی‌ لە ئینستاگرام نووسیویەتی "هەواڵی ساختە! تا کەی درۆ دەکەیت؟؟ بەڵگەکان لە کوێن؟؟ هەمووی هەواڵی ساختەیە، باشە! گرنگ نییە چەندە درۆ باوەڕت پێبکەیت، چیتر بەرگەی داهێنان ناگرین بۆ ئەوەی شوێنکەوتووانی ڕابکێشین".


PM:08:01:18/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 1308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌