پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی مواتای عێراق له شاری كه‌ربه‌لا یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی مواتای یانه‌كانی عێراقی ده‌ستپێكرد .
به‌به‌شداری 40 یانه و بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه به‌هێزه ده‌ستیپێكرد كه تێیدا یاریزانان ڕكابه‌ری بۆ نازناو ده‌كه‌ن و له یه‌كه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی دا كوڕانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان به سه‌ركه‌وتن ده‌ست پێبكه‌ن و چوار بردنه‌وه‌یان مسۆگه‌ر كرد .
له كێشی 63 كغم ، لهۆن عوسمان یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی مسۆگه‌ر كردوو هه‌روه‌ك له كێشی 57 كغم ، ئه‌یوب حسێن هه‌مان ئه‌نجامی ده‌سته‌به‌ر كرد .
هه‌ر له ڕكابه‌رییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه به‌هێزه عومه‌ر عادل له كێشی 71 كغم براوه بوو ، محه‌مه‌د به‌رزان-یش هه‌مان ئه‌نجامی به‌ده‌ست هێَنا .