پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له درێژه‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی پله نایابی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كانی عێراق و له دوایی ئه‌نجام دانی جه‌وله‌كانی دووه‌م و سێهه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه ، تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی سه‌ركه‌وتن له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی سه‌ماوه و قیساره به‌ده‌ست بهێنێت .
پێشمه‌رگه‌كان له دووه‌م یاریان له‌به‌رامبه‌ر سه‌ماوه یاریان كردوو توانیان به ئه‌نجامی 4،5 خاڵ به‌رامبه‌ر به 1،5 خاڵ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و هه‌روه‌ك له پاش ئه‌و یاریه‌یان سێهه‌م ڕكابه‌ریان ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یان بوو له‌گه‌ڵ شه‌تڕه‌نج زانه‌كانی یانه‌ی قیساره و دووباره یاریزانه‌كانی شاری ڕۆشنبیران درێژه پێده‌ری سه‌ركه‌وتنیان له‌سه‌ر سكه‌ی خۆی مایه‌وه و به ئه‌نجامی 5 - 1 خاڵ براوه بوون .
به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش بیرمه‌ندانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به 14،5 خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی دێن و یانه‌ی كاره‌باش به 15 خاڵ یه‌كه‌مه .