پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یاری ژماره 14 ی له خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا و بووه میوانی یانه‌ی ئه‌مانه به‌غدادی خاوه‌ن لوتكه‌ی ڕیزبه‌ندی له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یانه به‌شداره‌كان .
له شاری به‌غداد و كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 16 ی ئازاری 2023 و له به‌هێزترین یاری جه‌وله‌ی 16 ی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی ئه‌مانه به‌غداد بونه‌وه و دوایی یارییه‌كی به‌هێزی 90 خوله‌كی دواجار تیپه‌كه‌ی شاری سلێمانی توانی خاڵێكی یارییه‌كه ده‌سته‌به‌ر بكات دوایی ئه‌وه‌ی یاری نێوانیان به بێ گۆڵ كۆتایی هات .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌كان كۆی خاڵه‌كانیان كرده 22 خاڵ له 14 یاری و له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئه‌مانه به‌غداد به 15 یاری و 28 خاڵ له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌تی و هه‌رچی یانه‌كانی سه‌ناعات كاره‌با و به‌حری به‌سره‌یه به 23 خاڵ پله‌كانی دووه‌م و سێهه‌می ڕیزبه‌ندی یان گرتووه .