پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه به‌هێز و ئاگرینه‌كانی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق بۆ گه‌یشتن به ڕیزی نایاب به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شداو بڕیاره له ڕۆژانی 16 تا 18 ی ئازاری 2023 یارییه‌كانی جه‌وله‌ی 16 ی خوله‌كه به‌ڕێوه بچێت و تێیداو كوڕانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی ستافێكی نوێی راَهێنه‌ران ده‌یه‌وێت لوتكه‌ی ئه‌و قۆناغه به بردنه‌وه به كۆتا بهێنێت .
تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له شاری به‌غداد دوا مه‌شقی ئاماده‌كاری بۆ ڕوبه‌ڕبونه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌مانه به‌غداد ئه‌نجام دا كه بڕیاره یاری نێوان هه‌ردوو تیم له كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 16 ی ئازار و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ئه‌مانه ئه‌نجام بدرێت .
هه‌ر له جه‌وله‌ی 16 چه‌ندین یاری دیكه به پێی خشته‌ی دیاری كرا‌و به‌ڕێوه ده‌چێت به‌م شێوه‌یه .