‌ئەگەر بەرشەلۆنە تۆمەتی بەرتیلدانەكەی بەسەردا ساغ بێتەوە، ئەو سزایانە چین كە ڕووبەڕووی دەبێتەوە؟


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئەگەری سزادانی یانەی بەرشەلۆنەیان ئاشکرا کردووە لە دۆسیەی گەندەڵی دارایی کە تۆمەتبارە تێیدا، کە لە میدیاکاندا بە "کەیسی نێگریرا" ناسراوە.

ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی ئەو سزایانەی ئاشکرا کرد کە ئەگەری سەپاندنی سزا بەسەر بەرشەلۆنەدا سەبارەت بە تاوانی گەندەڵی، ئەو ڕۆژنامەیە دەڵێت غەرامە داراییەکە نزیکترین دەبێت لە یانەکە، لە ئەگەری سزادانی.

وە بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەکە ئاماژەی پێکردووە، بەدووری نازانرێت یانەکە ڕابگیرێت یان نازناوەکانی لیڵ بسەندرێتەوە لایەن خولی تۆپی پێی ئیسپانیاوە، چونکە دەسەڵاتی دادوەری هیچ دەسەڵاتێکی نییە بۆ سزادانی یانەکە لەڕووی وەرزشییەوە.

ئەمە جگە لەوەی  یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا "یوفا”،  دەتوانێت ڕێگری لە بەرشەلۆنە بکات لە بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکانی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، بە تایبەت کە ئەندامێکی خولی ئیسپانیا، دووپاتی کردەوە کە یوفا بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی دۆسیەی نێگریرا دەکات .
لە کۆتاییدا یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا  دەتواانێت خاڵ لە یانەكە كەم بكاتەوە لە خولەكە یان بڕیاری دابەزاندنی بۆ خولی پلە دوو دەربکات.

ئەمانە هەمو ئەو سزایانەن كە یانە دەكرێت ڕووبەڕووی یانە كەتەلۆنییەكە ببێتەوە.


PM:08:56:15/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 1764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌