پێشمه‌رگه سپۆرت - سان سه‌نگه‌ر
ئاکۆ کەریمی راهێنەری لاوی كورد و كوڕی شاری مەهاباد وه‌ك یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر له‌گه‌ڵ تیپی بالەی یانه‌ی کالسیت ڤۆلی سلۆڤینی میدالی زیوی پلەی دووەمی جامی یانه‌كانی سلۆڤینیا-یان له‌یاری باله‌دا بەدەستهێنا، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 12-3-2023 یاری كۆتایی جامه‌كه‌یان 2-3 به تیپی باله‌ی یانه‌ی ئه‌ی سی ئێج ڤۆلی دۆڕاند.
ئه‌مه‌ش پێنجه‌م میدالی خوله‌كانی باله‌ی سلۆڤینیا بوو به ئاكۆ تاهیر كه‌ریمی ببه‌خشرێت كه له‌خوله‌كانی باله‌ی ئه‌و وڵاته‌دا وه‌ك راهێنه‌رێكی كورد درەوشاوەته‌وه و دوای ئه‌وه‌ش له لێدوانێكیدا بۆ كورد سپۆرت ستار وتی: به شانازییه‌وه بەدەستھێنانی پلەی دووھەمی (جامی یانه‌كانی سلۆڤینیا) بۆ یاری باله و میدال و جامه‌كه پێشکەش بە خەڵکی بەشەڕەف و به ئه‌مه‌كی وڵاتەکەم ده‌كه‌م .