سەرۆكی چێڵسی سورە لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەكی بەرشەلۆنە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی چێڵسی دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو ئەستێرەیەكی یانەی بەرشەلۆنە بۆ ڕیزەكانی بگوازێتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی کەتەلۆنی "سپۆرت"، تۆد بۆیلی خاوەنی یانەی چێڵسی سوورە لەسەر ئەوەی فرێنکی دی یۆنگ ئەستێرەی هۆڵەندی، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنە بگوازێتەوە، چونکە وەک ئەولەویەتێک بۆ یانەكەی دەزانێت لەناو پڕۆژە زەبەلاحەکەیدا.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مێركاتۆی هاوینەدا جەنگێكی گەورە دروست دەبێت لە نێوان چێڵسی و مان یونایتد بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

یونایتد هاوینی ڕابردوو ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی دی یۆنگ پێشکەش کرد، بەڵام یاریزانەکە ڕەتیکردەوە یاریگای سپۆتیفای کامپ نو جێبهێڵێت.

بەڵام ڕۆژنامەکە پشتڕاستیکردەوە کە "دی یۆنگ پابەندە بە مانەوە لە بەرشەلۆنە، و تا ئەم ساتە ڕەتیدەکاتەوە یانە كەتەلۆنییەكە جێبهێڵێت".



PM:08:17:14/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 1384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌