یەكەم پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی كلاسیكی نێودەوڵەتی بەسەركەتووی بەكۆتاهات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - زاگرۆس نانه‌كه‌لی‌ 

دوای چوار رۆژ لەكێبڕكێی بەهێزی پاڵەوانیەتی شەترەنجی كلاسیكی نێودەوڵەتی وبەبەشداری (32) یاریزان لە كچان وكوڕان ئەمشەو بەسەركەوتووی بەكۆتا هات.

سەبارەت بە پاڵەوانیتیەكە سەرۆكی ئەكادیمیای هەولێر پشتیوان شێخ ئەحمەد وتی : ئەكادیمیای شەترەنجی هەولێر لەیەكەم پاڵەوانیەتی خۆیدا بەشێوازی كلاسیك ولەسەر سستەمی سویسڕی كە چوار رۆژی خایاندن و بەحەوت جەولە بەكۆتاهات،هەروها (32) یاریزان بەشداری كرد،كە(😎 كچە یاریزان و(24) كوڕ بوون.

هەروەها وتی : بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز هەوڵدەدەین پاڵەوانیەتی تر ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی كۆنتاكی یاریزانە باشتر وئەكتیڤ بێت،هەورەها ئێمە نابێت لەبیربكەین كە قەڵایەكی تۆكمەمان لەپشتە،ئەویش دەزگاكانی راگەیاندن ومیدیاكارانی وەرزشینە،كەهەردەم بەبێ جیاواز روماڵی چالاكییەكانمان دەكەن وئەمە مایەی دڵخۆشییە.

پاشان سەرۆكی ئەكادیمیا وتی : ئێمە تموح ووویستمان زیاترە بپەڕینەوە نێو وڵات بۆ ئەنجامدانی پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی،بێگومان ئەمەش كات و پلان وپرۆژەی تۆكمە و هزری روونی دەوێت بۆ ئایندە كاری لەسەر بكەین.

جێگای ئاماژەكردنە ئەنجامی چوار رۆژی پاڵەوانیەتییەكەبەمشێویە بوو:

ئه‌نجامه‌كانی‌ كچان

سارا مەسعود پلەی یەكەم   5:0خاڵ.
پەروا  پشتیوان            پلەی دووەم 4:0
بەهرە  سەمیر            پلەی دووەم  4:0
رۆز سەمیر               پلەی سێیەم 3:5
لارا سەمیر               پلەی سێیەم 3:5
نڤار سەردار              پلەی سێیەم 3:5

ئه‌نجامه‌كانی‌ كوڕان

نەبیل عەزیز              پلەی یەكەم 6:5خاڵ
پۆڵا ئازاد                 پلەی دووەم  5:5 
بەختیار حەمەد            پلەی سێیەم 5:0
باوان  مەحمود           پلەی سێیەم  5:0
نەرماسین فرانسیس       پلەی چوارەم 4:5
پەیوەند  مەحمود         پلەی چوارەم 4:5



PM:11:23:12/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌