پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تره‌نجی عێراق درێژه به كار‌و چالاكییه‌كانی ده‌دات و بڕیاره له به‌رواری 15 تا 19 ی مانگی ئازار و له شاری به‌غداد حه‌وت جه‌وله‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی یانه نایابه‌كانی به‌ڕێوه ببات كه 14 یانه تێیدا به‌شدارن .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه و به‌شداری تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی شه‌تڕه‌نج زانه پاڵه‌وانه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق له‌م وه‌رزه ململانێی به‌هێز له نێوان یانه‌كان دروست ده‌كات ئه‌وه‌ش به دیاری كردنی بڕه پاره‌یه‌كی دیاری كرا‌و بۆ تیپه‌كانی خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌م تا سێهه‌م ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێكرد كه ئه‌و یه‌كێتییه بڕیاری داوه یانه‌ی خاوه‌ن نازناو بڕی دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار وه‌ك پاداشتی دارایی وه‌ربگرێت و خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م به یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار و پله‌ی سێهه‌میش بڕی یه‌ك ملیۆن دیناری پێده‌درێت .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئیسماعیل كه له مێژه هه‌وڵه‌كانی بۆ نازناوه‌كانه و ئه‌و هیوایه‌شی ڕۆشن بووه ووتی ، تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یه‌كێكه له تیپه ڕكابه‌ره‌كان بۆ نازناوی یه‌كه‌می و ئاماده‌ی ته‌واومان هه‌یه‌و ده‌مانه‌وێت نازناو بۆ شاری سلێمانی بهێنینه‌وه .
دواجار ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه یارییه‌كان به 13 جه‌وله ده‌بێت و جه‌وله‌كانی یه‌كه‌م تا حه‌وته‌م له به‌رواری ئاماژه‌پێدراو به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌روه‌ك له به‌رواری 26 تا 29 ی نیسانی مانگی داهاتوو شه‌ش جه‌وله‌ی كۆتایی ئه‌نجام ده‌درێت .