پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری تارانی پایته‌ختی ولاَتی ئێران پاڵه‌وانێتی نه‌ورۆز بۆ یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان له نێو هۆڵی داخراو ده‌ستیپێكردوو له ڕكابه‌رییه‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژی پاڵه‌وانێتییه‌كه چه‌ندین یاری ئه‌نجام درا و له به‌هێزترینیان و له یاری بازی به‌رز مریه‌م عه‌بدول حه‌میدی كچه یاریزانی تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانی پله‌ی یه‌كه‌م ده‌سته‌به‌ر بكات دوایی ئه‌وه‌ی 1،75 م بازی دا و به‌و ئه‌نجامه‌ش پله‌ی یه‌كه‌می له‌و پاڵه‌وانێتییه به‌هێزه پڕ یاریزانه ئاست به‌رزه‌ی ولاَتان ده‌سته‌به‌ر كرد .
ڕكابه‌رییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه به به‌شداری ده‌یان یاریزانی به‌هێزی هه‌ڵبژارده‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت و له نێویاندا یاریزانانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یان به‌هێزتر كردووه .
سه‌باره‌ت به‌به‌شداری كچه پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، تیپه‌كه‌مان به ده‌یان یاریزانی ئاست به‌رزی تێدایه و ده‌توانین پشكی شێرمان له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هه‌بێت هه‌روه‌ك چۆن له‌م پاڵه‌وانێتییه پشكی شێرمان هه‌بووه ، هه‌روه‌ك نزار ئامازه‌ی پێكرد كه له به‌هێزترین یاری پاڵه‌وانێتییه‌كه و ڕكابه‌رییه‌كانی مریه‌م كه یه‌كێكه له پاڵه‌وانه‌كانی عێراق و ژماره‌ی ئاسیایی تۆمار كردووه توانی خۆش به‌ختانه ژماره‌یه‌كی نوێ تۆمار بكات به 1،75 م ، دواجار سه‌رپه‌رشتیاری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه خۆشحاڵی خۆی به‌و ده‌ست كه‌وته ده‌ربرِى و هه‌وڵه‌كانی مامۆستا ڕه‌عدی ڕاهێنه‌ری به‌رز نرخاند كه ماندوو ده‌بێت له‌گه‌ڵ مریه‌می پاڵه‌وان .