‌پاریس سانجێرمان داهاتووی‌ لەسەر پێنج یاریزان بنیات دەنێت



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی‌ پاریس سانجێرمان بڕیاریداوە کە داهاتووی‌ تیپەکەی‌ لەسەر پێنج یاریزان بنیات بنێت.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی‌ لی پاریسیان دەڵێت بەرپرسانی‌ پاریس سانجێرمان دەیانەوێت داهاتووی یانەکەی‌ لەسەر پێنج یاریزان دابڕێژێت.

ڕۆژنامەکە ناوی‌ پێنج یاریزانەکەی‌ ئاشکرا کردوە کە بریتین لە : مباپی ، ڤیراتی، مارکینیۆس، نۆنۆ میندێز، دۆناڕۆما.

جگە لەم پێنج یاریزانە هەموو یاریزانەکانی تر ئەگەری گۆڕین و فرۆشتنیان هەیە .



PM:08:12:12/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 1856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌