پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له دێژه‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی ولاَتانی خۆر ئاوای ئاسیا كه یارییه‌كانی له عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن به‌ڕێوه ده‌چێت ، یانه‌ی غازی به‌سره ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی ڕه‌یانی قه‌ته‌ڕی بونه‌وه .
له‌و یارییه‌دا ، یاریزانانی یانه‌ی ڕه‌یان توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و به ئه‌نجامی 3 - 1 سێت یانه‌كه‌ی عێراق یان توشی شكست كرد به خاڵه‌كانی ( 25 - 21 و 24 - 26 و 25 - 22 و 25 - 22 ) .
به‌و ئه‌نجامه‌ش ، یانه‌ی غاز به دوو سه‌ركه‌وتن و یه‌ك شكست له ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی خوله‌كه دێت كه ژماره‌یان ده یانه‌یه .