پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه گرنگی به تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌ی ده‌دات و له‌و نێوه‌نده‌شدا و له ئاستی فێرگه‌كانی ، ڤیستیڤاڵی به‌هاره‌ی ئه‌نجام دا .
به ئاماده‌بوونی حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌نی سكرتێری یانه وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه و دایك و باوكی مندالاَنی فێرخوازی فێرگه‌كانی یانه و به دروشمی پەروەردە ، فێرکردن ، پێگەیاندن ئه‌و ڤێستیڤاڵه به‌ڕێوه چوو ، كه تێیدا چه‌ندین یاری له‌سه‌ر ئاستی تیم و یارییه جۆراو جۆره‌كان ئه‌نجام دران .
دوایی كۆتاهاتنی ڤێستیڤاڵه‌كه خه‌لاَت و میدالیا به فێرخوازان درا و كۆتایی به‌و ڤێستیڤاڵه هات كه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ڕێكی خستبوو .