پێشمهرگه سپۆرت -
دیدیه دیشامپی ڕاهێنهری ههڵبژاردهی فهڕهنسا هۆكاری دوورخستنهوهی كهریم بێنزیمه له مۆندیال ئاشكرا دهكات.
دیدیە دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی لو باریزیان دوپاتیکردەوە، هەموو کاتێک متمانەی تەواوی بە کەریم بنزیمە هەبووە و هیچ کاتێک کێشەم لەگەڵیدا نەبووە و تهنها لهبهرپێكان دووری خستۆتهوه
دەشڵێت، ئامانجمان ئەوە بووە بنزیمە ئامادە بکەین بۆ دووەم یاریمان لە مۆندیال بەرامبەر ئوسترالیا بەڵام پێکانەکەی مەترسیدار بوو دوای پشکنینی پزیشکییەکان دەرکەوت کە ئەو یاریزانە ناتوانێت تا قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیال بگەڕێتەوە.
رونیشیکردەوە کە داوای لە بنزیمە کردووە پەلە نەکات لە بڕیاریدانی دوورکەوتنەوە لە مۆندیال بەڵام بۆ رۆژی دواتر یاریزانەکە بڕیاری رۆیشتنی دابوو لە راهێنانەکان بەهۆی پێکانەوە و گەڕایەوە ریاڵ مەدرید.
دیشامپ رەتیکردەوە کە هیچ یەکێک لە یاریزانانی هەڵبژاردەکەی بە دوورکەوتنەوەی بنزیمە لە مۆندیال دڵخۆش بووبن و ئەو جۆرە هەواڵانە ناراستن کە بڵاوکراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، دوای مۆندیال گفتوگۆیەکی زۆری لەگەڵ بنزیمە کردووە و ئەو یاریزانە پابەندی ئەوە بووە کە واز لە یاری نێودەوڵەتی بهێنێت بە بێ ئەوەی هۆکارەکانی بخاتە ڕوو، وە ئێمەش ڕێزی بڕیارەکەیمان گرت.