پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یانه‌ی غازی به‌سره به‌شدار له ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی ولاَتانی خۆر ئاوای ئاسیا توانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی درێژه پێبدات .
ڕۆژی هه‌ینی 10 ی ئازاری 2023 و له شاری عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن و له دووه‌م یاری خۆی تیپی باله‌ی یانه‌ی غازی به‌سره ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی شه‌باب النبی الیاس الفلستینی بۆوه و توانیان به ئه‌نجامی سێ سێتی یه‌ك لایه‌نه یارییه‌كه‌یان لێبه‌رنه‌وه و به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی غاز دووه‌م ئه‌نجامی له ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه مسۆگه‌ر كرد .
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه ، ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی ولاَتانی خۆر ئاوای ئاسیا به‌به‌شداری ده یانه به‌ڕێوه ده‌چێت و بڕیاره یارییه‌كانی تا به‌رواری 18 ی ئازاری 2023 به‌رده‌وام بێت .