پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی جه‌وله‌ی 15 ی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به یارییه ئاگرینه‌كان ده‌ست پێده‌كات و تێیداو تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا میوانداری له یانه‌ی سامه‌را ده‌كات .
یاری نێوان هه‌ردوو تیم له كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 11 ی ئازاری 2023 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه ده‌چێت ، ئه‌مه‌و ته‌واوی خشته‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه .