پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
مه‌شقه ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی لاوانی عێراق ده‌ستیپێكردوو لیستی سه‌ره‌تای یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ش ئاشكرا كرا .
له لێدوانێكی تایبه‌ت خالد ساڵح ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی لاوانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌م پێكهاته‌یه زۆر جیاوازه و ده‌بنه بناغه‌ی یارییه‌كه بۆ یانه‌كان له داهاتوو ، هه‌روه‌ك ووتیشی پێكهاته‌ی سه‌ره‌تایمان دیاری كردووه و له ئێستادا بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ هه‌فته یه‌كه مه‌شقیه‌كان به‌رده‌وامی ده‌بێت و دواتر لیستی كۆتایی ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت كه به‌شدار ده‌بن له یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی خۆر ئاوای ئاسیا .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئالاَی عێراق له پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌رز بكه‌ینه‌وه به به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كان و پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دروست ده‌كه‌ین .
له درێژه‌ی وته‌كانیدا خالد ووتی ، له ئێستادا زیاتر له 33 یاریزان به‌شداری له مه‌شقه‌كان ده‌كه‌ن و ڕۆژانه دوو یه‌كه‌ی مه‌شقی ئاماده‌كاری به‌ڕێوه ده‌به‌ین له هۆڵه‌كانی شه‌عب و مه‌درسه ته‌خه‌صوصی ، دواجار ساڵح هیوای خواست‌و كه بتوانن به‌و پێكهاته‌یه نازناوی پاڵه‌وانێتییه ده‌ره‌كییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن .