پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوڕان و كچانی یانه‌كانی عێراق له‌سه‌ر یاریگه‌ی جادریه به‌رده‌وامه و له دووه‌م ڕۆژی یارییه‌كان چه‌ندین ڕكابه‌ری توندوو به‌هێز له نێوان یاریزانانی یانه‌كان بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناو به‌رده‌وامی هه‌بوو ، له یاری پۆسته‌ی 4 × 100 مه‌تر كچان ، پێشمه‌رگه‌كانی شاری ڕۆشنبیران و ئه‌دیبان توانیان به‌ربه‌سته به‌هێزه‌كانی یانه ڕكابه‌ره‌كانیان ببڕن و پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ست هێنا .
له دوایی ئه‌و نازناوه گرنگه نزار ئه‌كره‌م ڕاهێنه‌ری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان نازناوێكی گرنگی ده‌سته‌به‌ر كردوو توانیان پله‌ی پێشه‌نگی ڕاكردنی 4 × 100 ی كچان له یاری پۆسته ده‌سته‌به‌ر بكات .
هه‌روه‌ك نزار ئاماژه‌ی پێدا كه له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوانی كوڕان ڕێزدار سه‌لاَح تاقانه‌كه‌ی پێشمه‌رگه له ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان نازناوی یه‌ك بازی بۆ هاوڕێكانی جێنه‌هێشت و میدالیایی یه‌كه‌می له مل كرا .