رێكخراوی ئاریا له‌ سلێمانی خولی میدیای وه‌رزشی ده‌ستپێكرد



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ 2-3-2022 له‌ نێو هۆڵی‌ هۆتێل داوا له‌شاری سلێمانی رێكخراوی ئاریا بۆ په‌ره‌پێدانی میدیای وه‌رزشی خولێكی سێ رۆژه‌ی بۆ میدیاكاران و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرده‌وه‌ .

په‌یامنێری‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت له‌نێو هۆڵی خوله‌كه‌ ئاماده‌بوو و راگه‌یاند ، ئه‌مڕۆ كاتژمێر (10) به‌یانی رێكخراوی ئاریا خولێكی میدیای وه‌رزشی به‌هاوكاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ هه‌ردوو وانه‌بێژی شاری به‌غدا وانه‌كانیان تیادا ده‌ڵێنه‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ خولی كۆمێنتاری وه‌رزشی، كۆمێنتاری به‌ناوبانگی عێراق (عه‌لی له‌فته‌) گرنگترین وانه‌ و داتا و مێژوو و چۆنیه‌تی بوون به‌ كۆمێنتارێكی ئه‌كادیمی گوته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ خولی په‌یامنێری وه‌رزشی رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی به‌ناوبانگ (عه‌مار ساتع) نوێترین و گرنگترین پێشهات و ئه‌كادیمیای په‌یامنێری وه‌رزشی ده‌ڵێته‌وه‌.

جێگای ئاماژه‌كردنه‌ خوله‌كه‌ ئه‌مڕۆ 2-3-2023 ده‌ستی پێكردووه‌ ورۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 4-2-2023 به‌كۆتادێت،خوله‌كه‌ش چه‌ندین میدیاكاری وه‌رزشی له‌شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان به‌شداریان تێدا كردووه‌ .


PM:09:10:02/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 1028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌