پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی جيهان به هاوكاری یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی عيَراق و یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا ، پالاَوتنی هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌و ولاَتانه له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵًی یانه‌ی وه‌رزشی یێشمه‌رگه به هاوكاری ئه‌و یانه‌یه ده‌ست پێده‌كات .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و پالاَوتنه هه‌رده ڕه‌ووف بارام سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی عێراق تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، ئێمه وه‌ك یه‌كێتییه‌كه‌مان هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین چالاكییه به‌هێزه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان بهێنینه ولاَتی عێراق وه له نێویاندا بۆ سێهه‌م جاره پاڵه‌وانێتی له‌و شێوه‌یه نێو ده‌وڵه‌تی و جیهانیانه ڕوو ده‌كاته شاری سلێمانی ، بارام ووتیشی ، له ڕۆژانی 13 تا 20 ی ئازاری 2023 یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ ئاسته‌كانی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوانی كوڕان و كچان به‌ڕێوه ده‌به‌ین و هه‌روه‌ك له هه‌ر ئاستێك دوو ولاَت سه‌رده‌كه‌ون بۆ یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی كۆتایی ولاَتانی ئاسیا كه دووباره له شاری سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێت .
هه‌ر سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه چوونی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه به‌هێزه هه‌ردی ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌ی هونه‌ری و كارگێڕی پاڵه‌وانێتییه‌كه زانیاری زیاتری به پێشمه‌رگه سپۆرت دا و ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتییه یه‌كێك ده‌بێت له پڕ ڕكابه‌رترین پاڵه‌وانێتییه‌كان كه یاریزانانی كوِڕان و كچانی هه‌ڵبژارده‌كان تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش وه‌ك لیژنه‌ی هونه‌ری و كارگێڕی ته‌واوی ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین تا پاڵه‌وانێتییه‌كی سه‌ركه‌وتوو له شاری شیرینی سلێمانی به‌ڕێوه به‌رین و له سه‌ر ئاستی ولاَتانی ده‌ره‌كی و جیهانی ده‌نگ بداته‌وه .
جێگه‌ی باسه له‌و پالاَوتنه‌دا هه‌ریه‌ك له ولاَتانی ( سعودیه ، به‌حرین ، عومان ، قه‌ته‌ڕ ، كوێت له كه‌نداوی عه‌ره‌بی به‌شدارن و هه‌روه‌ك عێراق ، سوریا ، فه‌له‌ستین ، لوبنان و ئوردوون ) له هه‌مان پالاَوتندان .