پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان و بۆ سه‌رجه‌م ته‌مه‌نه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره له ڕۆژانی 1 تا 3 ی ئازاری 2023 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی جادریه له شاری به‌غداد پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه بچێت ، پاڵه‌وانێتییه‌كه بۆ ئاسته‌كانی پێشكه‌وتوانی كوڕان و كچان و ئاسته‌كانی لاوان و تازه‌پیێگه‌یشتوانی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ده‌بێت و تێیدا و له‌م وه‌رزه جیاواز له وه‌رزه‌كانی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك له یانه‌كان ده‌چنه نێو ئه‌و كێبڕكێیه‌وه تا نازناوه‌كان بچنه‌وه و هه‌وڵی شكاندنی ژماره‌ی پێوانه‌یی نوێ ده‌ده‌ن .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتییه‌كه نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیاری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتییه له وه‌رزه‌كانی ڕابردوو جیاواز ده‌بێت و كێبڕكێی توندوو به‌هێز له نێوان كوڕان و كچانی یانه‌كان دروست ده‌بێت و هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ست خستنی نازناوه‌كان چڕتر ده‌بنه‌وه .
سه‌رپه‌رشتیاری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتیشی ، یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه بۆ ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتییه‌كه و له ماوه‌ی سێ ڕۆژ له یارییه جۆراو جۆره‌كانی خاوه‌ن نازناوه‌كان ده‌رده‌كه‌ون .