پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی باله‌ی یانه‌ی مه‌سافی توانی دووه‌م سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوایی یه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت پاش ئه‌وه‌ی له تیپی باله‌ی یانه‌ی بن یه‌ئسیی ئیماراتی برده‌وه .
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی كه یارییه‌كانی له شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر به‌ڕێوه ده‌چێت ، تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی مه‌سافی شیمال تاكه یانه‌ی نوێنه‌ری عێراق له‌و پاڵه‌وانێتییه دوا یاری له قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه ئه‌نجام دا‌و ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی بن یه‌ئسی ئیمارات بۆوه و دوایی یارییه‌كی به‌هێز یانه عێراقیه‌كه توانی به ئه‌نجامی 3-1 سێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و به فه‌رمی و به پله‌ی چواره‌م گه‌یشتنی به قۆناغی هه‌شتی یانه‌كان مسۆگه‌ر كرد .