ته‌ندروستی -
گرفتی كه‌مخه‌وی و خه‌وی ناڕێك و ناته‌ندروست ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن زۆر ده‌كات.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له گۆڤاری" كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا په‌یوه‌ندی نێوان نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ناڕێكی لێدانی دڵ و ڕه‌ق بوونی ملوله‌كانی خوێن زیاد ده‌كات.
كلسی فۆل یه‌كێكه له سه‌رپه‌رشتیارانی توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی فاندربیلت ده‌ڵێت" ئه‌مه یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندی نێوان كه‌مخه‌وی و نه‌خۆشییه‌كانی دڵی خستبێته ڕوو"
هاوكات بابه‌تێكی پزیشكی كه پێگه‌ی" مایۆ كلینیك" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه"كه‌مخه‌وی و خه‌وی ناڕێك و نه‌خه‌وتن وه‌ك پێویست ده‌بێته هۆی ڕه‌قبوونی ملوله‌كانی خوێن ده‌بێته هۆی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك و هه‌تا ماوه‌ی كه‌مخه‌وی زیاتر بێت ئه‌م مه‌ترسییانه زیاتر ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه هاوڵاتیان گرنگی به جۆر و كاتی خه‌وتنیان بده‌ن، له‌كاتی هه‌بوونی گرفتی خه‌وتن چاره‌سه‌ری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروست بژین"