پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی نەسڕ سەرکەوتێنکی تری تۆمار کرد و ٢-١ لە یانەی تەعاونی بردەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی ١٧ی خولی ڕۆشنی سعودی یانەی نەسڕ میوانداری تەعاونی کرد ، یارییەکە ٢-١ لە سودی نەسڕ کۆتاییهات.
دوو گۆڵەکەی نەسڕ عەبدوالرحمان غەریب و عەبدوڵا مادۆ لەخولەکەکانی ١٧ و ٧٨ تۆماریان کرد و تاکە گۆڵەکەی تەعاونیش میدران لەخولەکی ٤٧ تۆماری کرد.
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی نەسڕ بووە ٤٠ خاڵ و لە پێشەنگی ڕیزبەندی دایە.