ته‌ندروستی -
ئه‌نجامی دوو توێژینه‌وه‌ی نوێ ئاشكرای كردوه هه‌ڵمژینی هه‌وای پیس كاریگه‌ری درێژ مه‌ودای ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی و هۆكاری توشبوونه به خه‌مۆكی.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌فته‌ی ڕابردوو له گۆڤاری" گاما سایكایتری" بڵاوكراوه‌ته‌وه، تیایدا نزیكه‌ی 390 كه‌س به‌شداریان كردوه بۆ ماوه‌ی 11 ساڵ، له‌ڕێیه‌وه كاریگه‌ری پیسبوونی ژینگه له‌سه‌ر ته‌ندروستی تاك ئاشكرا كراوه.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر كاریگه‌ری وردیله‌كانی PM2.5 وPM10 و دووه‌م ئۆكسیدی نایترۆجین و ئۆكسیدی نیتریك و گازه ژه‌هراویه‌كانی دیكه كراوه له‌سه‌ر باری ده‌رونی مرۆڤ.
توێژینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له گۆڤاری JAMA Network Open بڵاوكراوه‌ته‌وه، پسپۆڕان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی هه‌ڵمژینی هه‌وای پیس مه‌ترسی توشبوون به خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ له‌ناو به‌ته‌مه‌نه‌كاندا زیاد ده‌كات.
هاوكات توێژینه‌وه‌ی دووه‌ك له گۆڤاری" گاما ئۆپن و نێتۆرك" بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا كاریگه‌ری وردیله‌كانی (PM2.5) و دووه‌م ئۆكسیدی نایترۆجین و ئۆزۆن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌مه‌نیان سه‌روو 64 ساڵه.
هه‌ردوو توێژینه‌وه‌كه سه‌لماندویانه ڕێژه‌ی وردیله ژه‌هراویه‌كانی ناو هه‌وا مه‌ترسی توشبوون به هه‌وكردنی مێشك زیاد ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته هاوڵاتیان زۆر به ئاگابن له‌و ژینگه‌یه‌ی تیایدا ده‌ژین.