پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
شاری تارانی پایته‌ختی ئێران به‌هێزترین پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی لێبه‌ڕێوه ده‌چێت .
یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی ئێران جامی پایته‌ختی له شاری تاران ده‌ستپێكرد كه 600 كوڕ و كچه یاریزان تێیدا به‌شدارن و له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هه‌رسێ یاریزانی پاڵه‌وان ( ئاكار عه‌لی ، ئاریان عه‌لی و كارین كه‌مال ) نوێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌یان و عێراق ده‌كه‌ن .
سه‌باره‌ت به به‌شداری ئه‌و تیمه به‌هێزه‌ی پێشمه‌رگه كه له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دان ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه به یه‌كیك له پاڵه‌وانێتییه به‌هێزه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له یاریزانان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و له‌م ساڵیش 600 یاریزان به‌شدارن كه دابه‌شی سه‌ر سێ كۆمه‌ڵه كراون و له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م كه هه‌ردوو یاریزان ( ئاكار و ئاریان ) تێیدا به‌شدارن 72 یاریزان له كێبڕكێدان .
هه‌روه‌ك ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی پێكرد كه له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م كه كیژه یاریزانمان كارین كه‌مال به‌شداره 338 یاریزان له ڕكابه‌ری به‌هێزدا ده‌بن و له دوا گروپیش 190 یاریزان یاری ده‌كه‌ن .
ئیسماعیل كه مێژووی پرشنگداره له یارییه‌كه و ته‌مه‌نێكی وه‌رزشی له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێكردووه زیاتر دواو ووتی ، له ولاَتانی ( ئیسپانیا ، هندستان ، ئه‌رمینیا ، ئوستورالیا ، ئێران ، فلیپین ، ئه‌فغانستان ، ئازه‌ر باینجان ، به‌نگلادیش و عێراق ) یاریزانان له‌و ڕكابه‌ریه‌دان و جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و سێ یاریزانه‌ی یانه‌كه‌مان له‌و ڕكابه‌ریه‌دان ، كیژه یاریزان سارا مه‌سعود له شاری هه‌ولێر و له یانه‌ی خانزاد به‌شداره .
دواجار ئه‌سعه‌د ئیسماعیلی سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی ، له به‌رواری 3 ی شوبات یارییه‌كان ده‌ستیپێكردووه و له به‌رواری 10 ی هه‌مان مانگ كۆتایی دێت .