پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی باله‌ی عێراق دووه‌م قۆناغی هه‌شت تیمی یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، هه‌ولێر ، غازی به‌سره ، حه‌بانیه ، به‌حری ، مه‌سافی شیمال ، شوڕته و جه‌یش ) به‌ڕێوه ده‌بات .
بڕیاره یارییه‌كانی ئه‌و قۆناغه له ڕۆژی دوو شه‌ممه 6 ی شوباتی 2023 و له شاری به‌اداد ده‌ست پێبكات و هه‌روه‌ك یارییه‌كانی له هه‌ردوو هۆڵه‌كانی شه‌عب و جه‌یش ئه‌نجام ده‌درێن .
یه‌كه‌م یاری له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕوان و دووه‌م یاریش له كاتژمێر 4:00 ی ئێواران ده‌بێت و هه‌روه‌ك بڕیاره ڕۆژانه چوار یاری به‌ڕێوه بچێت .
له قۆناغی یه‌كه‌می یارییه‌كان یانه‌ی غازی به‌سره به پله‌ی یه‌كه‌م ڕیزبه‌ندی هات و پله‌ی دووه‌م بۆ یانه‌ی شوڕته و یانه‌كانی پێشمه‌رگه و جه‌یش سێهه‌م و چواره‌م بوون .