پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ولاَتانی ئاسیا بۆ هۆڵی داخراو به‌ڕێوه ده‌چێت و كیژه پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌هێزتر ده‌كه‌ن .
بڕیاره له به‌رواری 10 تا 12 ی شوباتی 2023 و له ولاَتی كازاخستان پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی هه‌ڵبژارده‌ی ولاَتانی ئاسیا له نێو هۆڵی داخراو به‌ڕێوه بچێت ، له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به پێكهاته‌یه‌كی تۆكمه و به‌هێز به‌شداری كردووه و له نێویاندا دوو كیژه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ڕكابه‌رییه‌كانی داده‌بن .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتیه‌كه و به‌شداری كیژه پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوو پالاَوتنی له شاره‌كانی هه‌ولێر و به‌غداد بۆ دیاری كردنی باشترین یاریزانانی عێراق ئه‌نجام دا‌و له نێویاندا دوو یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانیان سه‌ركه‌وتن له یارییه‌كانی بازی به‌رز و 60 مه‌تر سه‌ربه‌ست به‌ده‌ست بهێنن كه ئه‌وانیش هه‌ر یه‌ك له كیژه یاریزانان ( مریه‌م عه‌بدول حه‌مید بۆ یاری بازی به‌رز و ڕوقییه جه‌میل بۆ یاری ڕاكردنی 60 مه‌تر سه‌ربه‌ست ) ن .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێكرد كه یاریزانانی پێشمه‌رگه له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه ده‌ره‌كییه‌كان پشكی شێریان هه‌یه‌و ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ش كه به یه‌كێك له پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی دووباره پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یان به‌هێزتر كردووه و بۆ میدالیاكان جه‌نگاوه‌رده‌بن .