پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو باره‌گه‌ی نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی سلێمانی و به ئاماده‌بوونی جه‌مال عه‌لی سكرتێری نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی و خاتوو شاناز حه‌سه‌ن ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه ، هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی گشتی یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق لقی سلێمانی به‌ڕێوه چوو .
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌ریه‌ك له باری عامر به سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتییه‌كه و ئارام فه‌ره‌یدون به سكرتێر و داستان جه‌مال به ئه‌مینداری دارایی دیاری كران .
جێگه‌ی باسه لقه‌كانی سه‌ربه‌یه‌كێتییه‌كانی عێراق چالاكییه‌كانی شاره‌كان و پاڵه‌وانێتییه‌كان سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن و هاوكارده‌بن بۆ ئه‌نجام دانی سه‌رجه‌م ئه‌و چالاكیانه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندییه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن .