پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
هۆڵی كۆلێژی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی ، چوار هه‌ڵبژارده‌ی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیایی مییوانداری كرد .
یه‌كێتی باسكه‌ی ڕۆژ ئاوای ئاسیا به هه‌ماهه‌نگی یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق له نێو هۆڵی كۆلێژی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی و به‌به‌شداری هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی ( عێراق ، سوریا ، لوبنان و فه‌ڵه‌ستین ) یارییه‌كانی پاله‌وانێتی باسكه‌ی كچانی تازه‌پێگه‌یشتوانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیای له شاری سلێمانی ده‌ست پێكرد .
له یه‌كه‌م ڕۆژی یارییه‌كان ، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق میوانداری ئه‌و پاڵه‌وانێتییه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سوریا یاری كردوو دوایی یارییه‌كی به‌هێز دواجار هه‌ڵبژارده‌ی سوریا توانی به ئه‌نجامی 62 - 45 سكۆر یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كۆتابهێنێت .
هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی دا لوبنان توانی له فه‌ڵه‌ستین بباته‌وه و ئه‌نجامی ئه‌و یارییه‌ش به 59 - 32 سكۆر كۆتایی هات .