‌نوێترین چاوپێكه‌وتنی‌ مێسی بڵاو بوه‌وه‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

مێسی له‌ نوێترین دیمانه‌یدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی‌ ئۆڵی باسی‌ زۆر شتی‌ كرد و ده‌ڵێت له‌ دوای‌ كۆتاییهێنان به‌ تۆپی‌ پێی ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ به‌رشه‌لۆنه‌.

مێسی: لەگەڵ مباپی هیچ کێشەیەکم نییە، پاش یارییەکەش قسەمان کرد به‌ڵام نه‌ك له‌سه‌ر ییه‌كه‌ به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاهه‌نگگێڕانه‌كه‌، ڕێزێکی زۆر هەیە لە نێوانماندا

مێسی: هەموو کەل و پەلەکانی یاریی کۆتایی مۆندیالم لای خۆم پاراستووە ، دواتر کە گەڕامەوە بەرشه‌لۆنە لای خۆم لە ماڵەکەم دەیانپارێزم.

مێسی: ئێستا دەتوانم بڵێم من پاڵەوانی جیهانم، ئەمەش ئەوەیە کە بەدرێژایی ژیانی وەرزشیم هەوڵم بۆ دەدا، بەڕاستی شتێکی ناوازەیە

مێسی: کە بەیەکجاری وازم لە تۆپی پێ هێنا دەگەڕێمەوە به‌رشه‌لۆنه‌، وە لەو شارە دەژیم، هەموو یادەوەریەکانم لەوێ هەڵدەگرم، ئەو شارە ماڵی منە.

مێسی: سوپاسی پاریس سانجێرمان دەکەم بۆ ئەو ڕێز لێنانە قەدری دەزانم بەڵام من حەزم لەو شتانە نیە چونکە هەست بە شەرم دەکەم کاتێک بەو شێوازە ئاهەنگم بۆ دەگێڕن 

مێسی: بە درێژایی یاری کۆتایی متمانەم بە تیمەکە هەبوو، تەنانەت کاتێک ئەنجامەکە بوو بە 3-3 من هەر دڵنیا بووم لە بردنەوەی مۆندیال 

مێسی: ئێستا منداڵەکانم کاتێک لەگەڵ یەکدی شەڕ دەکەن، بە یەکتر دەڵێن کەمیرا بۆبۆ کەمیرا بۆبۆ 


PM:03:09:03/02/2023




ئه‌م بابه‌ته 1164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌