ته‌ندروستی -
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن زاناكانی زانكۆی "جۆنز هۆبكنز" ی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامدراوه تیایدا هۆشداری له زیان و مه‌ترسیییه‌كانی مانه‌وه به ته‌نها و دوره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌درێت.
توێژینه‌وه‌كه له گۆڤاری" كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی پیری" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا داوا ده‌كرێت هاوڵاتیان پارێزگاری له په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان بكه‌ن چونكه تێكه‌ڵاونه‌بوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵك له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی پیریدا %27 ئه‌گه‌ری توشبوون به زه‌هایمه‌ر زیاد ده‌كات.
ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكی به‌شداری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یان كردوه كه توشبووی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر نه‌بوون و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 65-76 ساڵدا بووه و له خه‌ڵوه‌تگه‌ی پیران نه‌ژیاون، %23 ئه‌م به‌شداربوانه تێكه‌ڵاوی خه‌ڵك نه‌بوون، توێژینه‌وه‌كه 9 ساڵی خایاندوه .
ده‌رئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه سه‌لماندویه‌تی %26 ی به‌شداربوه‌كان توشی زه‌هارمه بوون و له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی تێكه‌ڵاوی خه‌ڵك نه‌بوون و %20 ئه‌وانه‌ی تێكه‌ڵاوی خه‌ڵك بوون توشی زه‌هایمه‌ر بوون، ئه‌مه‌ش سه‌لماندویه‌تی دوره‌په‌رێزی و تێكه‌ڵاونه‌بوونی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌گه‌ری توشبوون به زه‌هایمه‌ر زیاد ده‌كات.