پێشمهرگه سپۆرت -
ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید وەڵامی سکاڵای ژمارەیەک یاریزانی تیپەکەی دایەوە لەماوەی وەرزی ئەمساڵدا، بە سەرۆکایەتی کەریم بنزیمەی کاپتنی فەرەنسی.
بەگوێرەی تۆڕی "دیفێنسا سێنتڕاڵ"ی ئیسپانی، یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید ناڕازین له چیمهنی یاریگای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ"، بەڵام ڕەتیدەکەنەوە بە ئاشکرا ئەو بابەتە ئاشکرا بکەن.
تۆڕهكه ئاماژەی بەوە کردووە کە کەریم بنزیمەی هێرشبەری فەرەنسی بەتایبەتی هەست بە ناڕەحەتی دەکات لە یاریکردن لەسەر زەوی "سانتیاگۆ بێرنابیۆ"، و پێی وایە دۆخی چیمەنەکە یەکێکە لەو شتانەی کە ڕێگەی پێنادات باشترین ئاستی خۆی پێشكهش بكات.
دیفێنس سێنتڕاڵ ڕوونیکردەوە، دوای یارییەکەی ڤالێنسیا چیمەنەکە دەگۆڕدرێت، پێش ئەوەی ڕووبەڕووی ئێلچی ببنەوە دوای دوو هەفتە لە لالیگا.
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری خراپی یاریگاکە دەگەڕێتەوە بۆ ڤایرۆسێک کە چیمەنەکە تووش بووه بەهۆی ئەو تۆز و خۆڵ و شتی ناپاکەوە کە لەناو ئەو ئامێرانەدا هەن کە لە پرۆسەی پەرەپێدانی یاریگاکەدا بەکاردەهێنرێن.